نه‌وا
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ئاشكرایده‌كات، له‌نێوان ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی و ئیداره‌ی پارێزگاكه‌دا جیاوازی هه‌یه له‌باره‌ی راگرتنی ده‌وامی فه‌رمانگه‌كان.
ئازاد محه‌مه‌د ئه‌مین سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی، له‌میانی به‌شداریكردنی له گفتوگۆی "نیو كاژێر"ی رادیۆ نه‌وادا رایگه‌یاند، ئه‌نجومه‌نی پارێزگا پێی وایه گرنگه ئێستا ده‌وامی فه‌رمانگه‌كان رابگیرێت بۆ به‌رگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا، به‌ڵام ئیداره‌ی سلێمانی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نییه ده‌وامی فه‌رمانگه‌كان رابگیرێت.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی وتیشی "لای ئه‌نجومه‌ن گرنگ نییه كێ بڕیاری راگرتنی ده‌وامی فه‌رمانگه‌كان ده‌دات، ئه‌نجومه‌نی پارێزگا، ئیداره‌ی پارێزگا، وه‌زاره‌تی ناوخۆ یان ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، به‌ڵكو گرنگ ئه‌وه‌یه رابگیرێت".