وۆركشۆپێكی تایبەت بە ژینگە لە بەسرە ئەنجامدرا

پێش 2 هەفتە

نەوا-
بە ئامادەبونی چالاكوانانی ژینگە لە پارێزگای بەسرە وۆركشۆپێكی تایبەت بە ژینگە ئەنجامدرا.
رێكخراوی ئاییندە بۆ پاراستنی ژینگە بڵاویكردۆتەوە، لە چوارچێوەی پرۆژەی خزمەتگوزاریی پشتگیری مەیدانی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كە لەلایەن كۆمپانیای كوتەر ئینتەرناشناڵەوە جێبەجێ دەكرێت، لەلایەن كاروباری نێودەوڵەتی كەنەدا دەستگیرۆیی دەكرێت، رێكخراوی ئۆزۆن بۆ خزمەتگوزارییە گشتیەكان و رێكخراوی سەناد بەسرە بۆ مافەكانی مرۆڤ، بۆ ماوەی دوو رۆژ وۆرك شۆپێكی راهێنانیان ئەنجامدا بۆ هەڵسەنگاندنی كاریگەرییەكانی ژینگەی بەسرە.
راشیگەیاندوە، راهێنانەكە لەلایەن پسپۆڕانی بواری ژینگە پێشكەش كراو رێكخراوی ئاییندە بۆ پاراستنی ژینگە بەشداری تیادا كرد، لە وتەیەكیشدا باس لە مەترسییەكانی گۆڕانكاری كەشوهەوا و كاریگەری لەسەر هەرێمی كوردستان كراو زیانەكانی تۆپبارانی وڵاتانی دراوسێ بۆ سەر ژینگەی هەرێمی كوردستانیش گفتوگۆیان لەبارەوە كرا. 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group