لەمڕۆوە خێرایی با زیاد دەكات و نمەباران دەبارێت

پێش 2 هەفتە

نەوا-
لە ئەمڕۆ دووشەممە 29-4ـەوە باران لەبەشێكی ناوچەكان دەبارێت و خێرایی با زیاد دەكات. 
ئاراس جەبار شارەزای كەشناسی بڵاویكردۆتەوە، لەئەنجامی كاریگەری سەرەتایی نزمەپاڵەپەستۆی دەریای سور، ئاسمانی هەرێمی كوردستان لەكاتەكانی ئێوارەدا دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەورو نمە باران و هەورە بروسكە، لەناوچە جیاجیاكانی عیراق چالاك دەبێت و لەناوچەكانی باشورو ناوەڕاستی ئیدارەی گەرمیان و سنوری پارێزگای كەركوكیش لەكاتەكانی ئێوارەدا ئەگەری تاوە بارانی رێژە مامناوەندو چالاكبونی هەورە بروسكە دەبێت.
ئەو شارەزایەی كەشناسی ئاماژەشیكردوە، بۆ كاتەكانی شەو لەناوچەكانی دیكەی هەرێمی كوردستان لەكات و شوێنی جیاجیادا ئەگەری نمەباران دەبێت، بای باشورو باشوری رۆژهەڵات كاتەكانی نێوان نیوەڕۆ بۆ ئێوارە چالاك دەبێت و ئەگەری بەرزبونەوەی تۆزو خۆڵێكی كەمیش دەبێت، پلەكانی گەرما بەراورد بە رۆژی یەكشەممە بەرێژەی 1 تا 2 پلە نزمدەبنەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group