نه‌وا-كاروان مه‌حمود
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ده‌زگای ته‌ندروستی پێشمه‌رگه ده‌نگۆیه‌ك له‌باره‌ی تۆماركردنی په‌تای كۆرۆنا له ناو هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ره‌تده‌كاته‌وه‌و ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت: "هه‌ركه‌س ئه‌و ده‌نگۆیانه بڵاو بكاته‌وه ده‌ده‌ینه دادگا".
د. شه‌ماڵ جه‌بار یاوه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ده‌زگای ته‌ندروستی پێشمه‌رگه به رادیۆ نه‌وای راگه‌یاند، نازانین ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی كێ بڵاویكردووه‌ته‌وه، به‌ڵام هه‌ركه‌س ئه‌و ده‌نگۆیانه بڵاو ده‌كاته‌وه دژی ئه‌م وڵاته‌و دژی سه‌روه‌ری ئێمه‌و هێزی پێشمه‌رگه‌یه، تا ئێستا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه پارێزراون و هیچ كه‌یسێكی په‌تای كۆرۆنا له‌ناو هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بوونی نییه.
د. شه‌ماڵ جه‌بار یاوه‌ر ئه‌وه‌شی وت: "هه‌ركه‌س ئه‌و ده‌نگۆیانه بڵاو بكاته‌وه ئێمه له رێگه‌ی دادگاوه سكاڵای له‌سه‌ر تۆمار ده‌كه‌ین، چونكه كار بۆ روخاندنی وره‌ی هێزی پێشمه‌رگه ده‌كات و خیانه‌ت له كوردستان ده‌كات".