بەهۆی كۆرۆناوە لە سلێمانی یادی راپەڕین ناكرێتەوە

07/03/2020

نەوا
ئەمڕۆ ساڵیادی راپەڕینی شاری سلێمانییە و بەهۆی گرتنەبەری رێكارەكانی تایبەت بە روبەڕوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، هیچ چالاكییەك بەڕێوەناچێت.
29 ساڵ لەمەوپێش و لە رۆژی 7-3-1991، لە دووەم وێستگەی راپەڕینی گەلی كوردستان دژبە رژێمی بەعس، چەخماخەی راپەڕین گەیشتە شاری سلێمانی و شارەكە لە دەستی دیكتاتۆریەتی سەدام حسێن رزگاركرا.
ساڵانە لە یادی راپەڕینی سلێمانیدا چالاكیی جۆراوجۆر بۆ یادەكە بەڕێوەدەچون، بەڵام ئەمساڵ لەچوارچێوەی رێكارەكانی پێشگیری لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، هیچ مەراسیم و چالاكییەكی تایبەت بە یادەكە ئەنجامنادرێت.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group