بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر زانیاری لە بارەی توشبوەكەی كۆرۆنا ئاشكرادەكات

07/03/2020

نەوا-سەعید عەبدوڵڵا-هەولێر 
بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر ئاشكرای دەكات، یەك حاڵەتی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەولێر بونی هەیە، كە ژنێكی دووگیانە و ئێستا لەژێر چاودێریی چڕدایە.
دكتۆر دلۆڤان محەمەد بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر سەبارەت بەو توشبوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، كە لە پارێزگاكەیاندا تۆماركراوە، بە رۆژنامەنوسانی وت "ئەو كەسەی لە هەولێر هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنایە، ژنێكە و دووگیانە".
وتیشی "دوای دەرچونی ئەنجامەكانی ئەو كەسەی توشبوی ڤایرۆسەكەیە، پشكنین بۆ تەواوی خانەوادەكەی كراوە و هەمویان سەلامەتن".
دكتۆر دلۆڤان محەمەد بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر رونیكردەوە، ئیستا سەرقاڵی ئەوەن بزانن ئەو ژنە چۆتە كوێ و كێی بینیوە تا پشكنین بۆ ئەو كەس و شوێنانەش بكرێت و دڵنیابنەوە لە سەلامەتییان.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group