پارێزگاری هەولێر: هەڵمەتی رشاندن دژی ڤایرۆس ناوشار و سەرجەم قەزاكان دەگرێتەوە

07/03/2020

نەوا-سەعید عەبدوڵڵا-هەولێر
بەمەبەستی پاراستنی سەلامەتی هاووڵاتیانی هەولێر، ئەمڕۆ 7-3-2020 هەڵمەتی رشاندن دەستیپێكرد و بڕیارە تەواوی قەزاكانی هەولێر بگرێتەوە. 
لەو بارەیەوە فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر لەلێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەنوسان وتی "ئەم هەڵمەتە بۆئەوەیە سەلامەتی زیاتری هاووڵاتیانی هەولێر دەستەبەربكەین و ئەمڕۆش لەناوشارەوە دەستیپێكردوە، لە رۆژانی داهاتودا تەواوی قەزاكانی سنوری پارێزگای هەولێر دەگرێتەوە و بەردەوامیش دەبین".
باسی لەوەشكرد، ئەمڕۆ كۆبونەوەی پارێزگای هەولێر ئەنجامدراوە و لەوێدا چەند بڕیارێكی دیكە دەرچون، بەڵام سبەی لە كۆبونەوەی وزاری قسەیان لەسەر دەكرێت و هەموو ئەو بڕیارانەش لە بەرژەوەندی هاووڵاتیاندایە.
لە چوارچێوەی ئەو هەڵمەتەی ئەمڕۆ بەڕێوەچو، ناوبازاڕی هەولێر بە گشتی و شوێنە گشتییەكان لەلایەن تیمەكانی شارەوانی بە چاودێری یەكەی خۆپارێزی تەندروستی، رشێنران.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group