نه‌وا
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ رێگریكردن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڕیاریدا ده‌وامی فه‌رمانبه‌ران له سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كانی حكوومه‌ت رابگیرێت.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی فه‌رمی له كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی كۆرۆنا كه رۆژی دووشه‌ممه به سه‌رۆكایه‌تی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌مجومه‌نی وه‌زیران به‌ڕێوه‌چوو، بڕیاردرا، له رۆژی پێنج شه‌ممه 12 ی ئاداره‌وه تا رۆژی پێنجشه‌ممه 26 ی ئادار له‌سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێم بكرێته پشووی فه‌رمی.
راشیگه‌یاندووه، رۆژی یه‌كشه‌ممه 29 ی ئادار ده‌وامی فه‌رمی ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئه‌و پشووه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، ئاسایش و ئاسایشی ناوخۆ و دامه‌زراوه ته‌ندروستیه‌كان ناگرێته‌وه.
رونیشیكردۆته‌وه، ده‌وامی خوێندنگه‌كان له رۆژی 28 ی ئاداره‌وه ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه:
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ٩\٣\٢٠٢٠، قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له هه‌ولێر به ڕاسپارده‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌ی لێژنه‌ی باڵای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای له ھه‌رێمی كوردستان، كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوای گفتوگۆ كردن له‌باره‌ی دوا رێكاره‌كان و هه‌نگاوه‌كانی وه‌زاره‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و خستنه رووی پێشنیاره‌كان، بۆ رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بڕیاریدا:
١. له سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه و دامه‌زراوه‌كانی ھه‌رێمی كوردستان (جگه له ھێزه‌كانی پێشمه‌رگه وئاسایش وئاسایشی ناوخۆ و دامه‌زراوه‌كانی ته‌ندروستی) له ڕۆژی پێنج شه‌ممه ڕێكه‌وتی ١٢-٣-٢٠٢٠ تاوه‌كو ڕۆژی پێنج شه‌ممه ڕێكه‌وتی ٢٦-٣-٢٠٢٠ ده‌بێته پشووی فه‌رمی، و (ڕۆژانی ٢٧و٢٨-٣-٢٠٢٠ پشووی كۆتایی ھه‌فتانه‌یه)، و ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٩-٣-٢٠٢٠ ده‌وامی فه‌رمی ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
٢. له ناوه‌نده‌كانی خوێندنی سه‌ر به وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده (حكومی وئه‌ھلی) ڕۆژی شه‌ممه ٢٨-٣-٢٠٢٠ پرۆسه‌ی خوێندن ده‌ستپێده‌كاته‌وه، وپرۆسه‌ی خوێندنی زانكۆ وپه‌یمانگاكانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا وتوێژینه‌وه‌ی زانستی له ڕۆژی ١_٤-٢٠٢٠ ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه.
۳. وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌رده‌وام ده‌بێت له پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه ته‌ندروستیه فریاگوزارییه‌كان به ھاوڵاتیان له ڕێگای پیاده‌كردنی ئێشكگریی.
٤. وه‌زاره‌ته خزمه‌تگوزارییه گشتیه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن له پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریی گشتی له ڕیگای ئێشكگریی و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ڕێنمایی پێویست ده‌رده‌كه‌ن.
٥- دوا واده بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان له كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه بۆ ناو هه‌رێم رۆژی ١٥-٣-٢٠٢٠ ده‌بێت و له ١٦-٣-٢٠٢٠وه تاوه‌كو ١-٤-٢٠٢٠ رێگه نادرێت به هاتنه‌وه‌ی هاوڵاتییان له ئێرانه‌وه. به‌ڕه‌چاوكردنی به‌رده‌وام بوونی جموجۆڵی بازرگانی به‌پێی رێنماییه به‌ركاره‌كان.
٦- ته‌رخانكردنی قۆناغی دووه‌می بوودجه بۆ دابینكردنی پێداویستییه‌كانی ته‌ندروستی بۆ رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
٧- وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو راسپێردرا بۆ به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر رێكاره‌كانیان له چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
٨- راسپاردنی وه‌زیری داد بۆ چالاككردنی داواكاری گشتی به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر به‌و كه‌س و لایه‌ن و كه‌ناڵه میدیاییانه‌ی كه پێچه‌وانه‌ی رێنماییه‌كان و سیاسه‌تی حكومه‌ت كارده‌كه‌ن و ده‌بنه هۆی پشێوی.
٩- پێدانی ده‌سه‌ڵات به پارێزگاره‌كان و سه‌رپه‌رشتیاری یه‌كه ئیداریه سه‌ربه‌خۆكان و لیژنه‌كانی قایمقامییه‌ت بۆ رێكخستنه‌وه و چاودێری كردنی بازاڕی ناوخۆیی.