تۆم هانكس و هاوسەرەكەی توشی كۆرۆنا بوون

12/03/2020 هەمەڕەنگ

نەوا
ئەكتەر و دەرهێنەری هۆلیوود تۆم هانكس و ریتا وێلسنی هاوسەری، دوای ئەوەی پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنایان كرد ئەنجامی پشكنینەكانیان پۆزەتیڤ دەرچوو دەركەوت توشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بوون.
دوابەدوای پشكنینەكان تۆم هانكس لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام هەواڵەكەی پشتڕاستكردەوە و رایگەیاند راستە توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بون و دەست بە وەرگرتنی چارەسەر دەكەن لە ئوسترالیا.
لای خۆیشیەوە كوڕە گەورەكەی تۆم هانكس لەبارەی توشبونی دایك و باوكی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا دەڵێت "بەڵێ دایكم و باوكم توشی ڤایرۆشی كۆرۆنابون و لەئێستادا لە ئوسترالیان، چونكە باوكم لەوێ سەرقاڵی وێنەگرتنی فیلمە نوێیەكەیەتی و باری تەندروستییان جێگیرە".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group