پارێزگاری بەغدا پشووی راگەیاند

15/03/2020 عێراق

نەوا
بەمەبەستی رێگری كردن لە زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا پارێزگاری بەغدا پشووی راگەیاند.
محەمەد جابر عەتا پارێزگاری بەغدا رایگەیاند، لە پێناو پاراستنی تەندروستی هاووڵاتییان و رێگری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە رۆژی سێشەممەوە تا پێنجشەممەی داهاتوو لە سەرجەم فەرمانگە حكوومییەكان پشووی فەرمی دەبێت.
پارێزگاری بەغدا داواشی لە دانیشتووانی پارێزگاكەی دەكات، لە ماڵەكانیان بمێننەوە.
بەپێی دوایین ئامارەكان زیاتر لە 110 كەس لە عێراق تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنابوون و زۆرینەشیان لە پارێزگای بەغدان.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group