نه‌وا
جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، له دۆخێكی سه‌ختی ته‌ندروستیدا ساڵیادی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه ده‌كه‌ینه‌وه‌و خزمه‌تكردنی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی خۆشه‌ویست ئه‌ركی سه‌رشانمانه.
قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه، "له دۆخێكی سه‌ختی ته‌ندروستیدا ساڵیادی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه ده‌كه‌ینه‌وه، به‌ڵام هیچ شتێك ئه‌م شاره قوربانیده‌ره‌مان له‌بیر ناباته‌وه و هه‌ڵه‌بجه بۆ هه‌میشه هه‌ر به سیمبولی گیانفیدایی و ره‌وایه‌تی دۆزی كورد له جیهاندا ده‌مێنێته‌وه".
قوباد تاڵه‌بانی ئه‌وه‌شی وتووه، "له‌م رۆژه‌دا سه‌ری رێز بۆ شه‌هیدانی كیمیاباران و ئه‌نفال و رێگای رزگاری كوردستان نه‌وی ده‌كه‌ین و به‌هۆی ئه‌وانه‌وه سه‌رمان به‌رزه و خزمه‌تكردنی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی خۆشه‌ویست ئه‌ركی سه‌رشانمانه".