یانەی ووهانی چینی: لە ئیسپانیا وەك ڤایرۆس سەیریان دەكردین

17/03/2020 وەرزش

نەوا
راهێنەری یانەی ووهانی چینی دەڵێت "ئەو ماوەیەی لە ئیسپانیا بوین، ئیسپانیەكان وەك ڤایرۆسێك كە لەسەر دوو قاچ دەڕوات، سەیریان دەكردین".
خۆسێ گۆنزالێز بەڕێوەبەری هونەریی یانەی ووهانی چینی سەبارەت بە گەشتەكەیان بۆ ئیسپانیا دەڵێت "لەماوەی رابردودا كە لە ئیسپانیا بوین، ئیسپانییەكان خراپ مامەڵەیان لەگەڵدا دەكردین".
رونیشیكردوەتەوە، هەر لەسەرەتای چونیان بۆ ئیسپانیا، یاریزانەكانیان لەلای ئیسپانییەكان وەك ڤایرۆسی دوو قاچ تەماشاكراون، بەڵام ئێستا زۆر خۆشحاڵن، كە گەڕاونەتەوە چین.
دەشڵێت "ئەو خۆشحاڵییەمان بەهۆی ئەوە نەبو، كە بارودۆخی ئیسپانیا خراپ بوە بەهۆی ڤایرۆسەكەوە، بەڵكو بەهۆی شێوازی مامەڵكردنیانەوە بو".
شاری ووهان ناوەندی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنایە و دواتر هەموو جیهانی گرتەوە، یەكێك لەو وڵاتانەشی گیرۆدەی دەستی ڤایرۆسەكەیە، ئیسپانیایە كە تائێستا 11 هەزار و 178 توشبوو تۆماركراوە و 491 كەس گیانیان لەدەستداوە، 530 توشبوش چاكبونەتەوە، یانەی ووهانیش بەپەلە ئیسپانیایان جێهێشت و گەڕانەوە چین.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group