ئەكتەرێكی دیكەی هۆلیود توشی كۆرۆنا بو

17/03/2020 هەمەڕەنگ

نەوا
ئیدریس ئەلبا ئەستێرەی دیاری هۆلیود چوە ریزی ئەو ئەكتەرانەی توشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بون و دەڵێت "پشكنینەكەم پۆزەتیڤ بوە و لەئێستادا كارانتینكراوم".
ئەلبا سەبارەت بە توشبونی بە ڤایرۆسەكە، لەئەكاونتی خۆی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان نوسیویەتی "پشكنینەكەم بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا پۆزەتیڤ بوە".
ئاماژەی بەوەشداوە، لەئێستادا دۆخی تەندروستیی باشە، بەڵام لەوەتەی پشكنینەكەی گەڕاوەتەوە لە كارانتیندایە. هۆكاری توشبونەكەشی بۆ پەیوەندی راستەوخۆی لەگەڵ توشبویەكدا گەڕاندۆتەوە.
ئەلبا، كە براوەی خەڵاتی "گۆڵدن كڵۆب"ە، چوە پاڵ ژمارەیەك ئەكتەری دیكە، كە توشبوی ڤایرۆسەكەن ئەوانیش، تۆم هانكس، ریتا ویڵسن، كریستۆڤەر هیڤجو " یەكێك لە ئەكتەرەكانی درامای گەیم ئۆف سرۆنس" و ئۆلگا كوریلێنكۆ "یەكێك لە كچەكانی جەیمس بۆند، كە لە بەشی Skyfall بەشداری كرد".
ئیدریس ئەلبا یەكێكە لە ئەكتەرە دیارە بەریتانییەكان و لەساڵی 1972 لەدایكبوە و كاری وەبەرهێنانی فیلمیش دەكات.
تائێستا لە بەریتانیا هەزار و 543 توشبوی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و 55یان گیانیانلەدەستداوە، 52 توشبوش چاكبونەتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group