14 یاریزانی خولی تۆپی باسكەی ئەمریكا توشی كۆرۆنا بون

پێش 3 هەفتە وەرزش

نەوا
دوو یاریزانی دیكەی تیمی لۆس ئەنجلیس لیكەرز، كە یەكێكە لە یانەكانی خولی تۆپی باسكەی پیشەگەرانی ئەمریكا NBA، توشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بون. بەوەش ژمارەی توشبوانی پاڵەوانێتییەكە گەیشتە 14 كەس.
دوای ئەوەی ئەنجامی تێستی كۆرۆنای "رەدی گۆبێرت" یاریزانی فەرەنسی لە یوتا جاز، پۆزەتیڤ دەرچو، یانەی لۆس ئەنجلیس لیكەرزیش رایگەیاند، دوو یاریزانی دیكەی توشی كۆرۆنا بون و لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت "تێستی دوو یاریزانی دیكەمان پۆزەتیڤ دەرچون. هەردووكیان كەرەنتینەكراون و لە ژێر چاودێری تیمی پزیشكیدان".
پێشتریش چوار یاریزانی یانەی "بروكلاین نێت"یش، كە سەربە هەمان پاڵەوانێتییە، توشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ ببون.
بەوجۆرە تائێستا 14 یاریزانی خولی تۆپی باسكەی پیشەگەرانی ئەمریكا توشی ئەو ڤایرۆسە بون.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group