ژوری ئۆپەراسیۆنەكانی ئیدارەی گەرمیان هۆشداریدەدات

21/03/2020

نەوا
ژوری ئۆپەراسیۆنەكانی ئیدارەی گەرمیان رایدەگەیەنێت، هەركەسێك پێچەوانەی بڕیار و رێنماییەكان هەڵسوكەوت بكات، رێكاری یاسایی بەرانبەر دەگیرێتەبەر.
لە ئاگادارییەكدا ژوری ئۆپەراسیۆنەكانی ئیدارەی گەرمیان هاووڵاتیان  ئاگاداردەكاتەوە تەواوی رێگەكان داخراون و كارمەندانی هێزە ئەمنییەكان جوڵەیان لەشەقامەكان بڕیوە و رێگە بەهیچ ئۆتۆمبێلێك نادرێت شەقامەكان بەكاربێنێت.
ئەوەشی راگەیاندووە، ئەو ئۆتۆمبێلانەشی كەجوڵەدەكەن ئەوكەسانەن كە لەپێناو بەرژەوەندی گشتیدا بەشێوەیەكی فەرمی رێگەیان پێدراوە و خۆیان دەبیننەوە لە "وەفدە رەسمییەكان و بازرگانان، راگەیاندكاران، پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی، كارمەندانی هێزە ئەمنییەكان ـ تەنها ئەوانەی لەئەركدان، هەروەها فرۆشیارانی سەوزە و میوەی كۆڵان و گەڕەكەكان".
ژوری ئۆپەراسیۆنەكانی ئیدارەی گەرمیان ئەوەشی باس كردووە، خۆشبەختانە هاووڵاتیان بەشێوەیەكی باش پابەندی رێنمایی و بڕیارەكانن، داواشیكردووە، باشترو تەندروست تر مامەڵە لەگەڵ ئەم بارودۆخەبكەن بۆ ئەوەی زوتر ئەم دۆخە تێیپەڕێنین، هەموولایەكیش دڵنیادەكەینەوە هەركەسێك پێچەوانەی بڕیار و رێنماییەكان هەڵسوكەوت بكات رێكاری یاسایی لەبەرامبەردا دەگیرێتەبەر.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group