نه‌وا
حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆك كۆماری ئێران دووباره داوای لابردنی سزاكانی سه‌ر وڵاته‌كه‌ی ده‌كات، ده‌شڵێت ئێران شه‌پۆلی یه‌كه‌می كۆرۆنای تێپه‌ڕاندووه.
به‌یانیی ئه‌مڕۆ حه‌سه‌ن رۆحانی وتارێكی پێشكه‌شكرد، باسی له دۆخی وڵاته‌كه‌ی له‌به‌رامبه‌ر كۆرۆنا كرد، داوایكرد هاووڵاتیان له‌ماڵه‌كانیان بمێننه‌وه، بێ ئه‌وه‌ی بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ له وڵاته‌كه رابگه‌یه‌نێت، له‌كاتێكدا زیاد له‌جارێك و له‌چه‌ند لایه‌نێكه‌وه داوایلێكراوه قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ رابگه‌یه‌نێت.
سه‌رۆك كۆماری ئێران پێشی وایه، وڵاته‌كه‌ی شه‌پۆلی یه‌كه‌می بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای تێپه‌ڕاندووه و كاری گه‌وره‌شیان كردووه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه.
رۆحانی راشیگه‌یاند، هه‌وڵێك هه‌یه بۆ لابردنی سزای سه‌ر وڵاتان به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆناوه، بۆیه دووباره داوایكرد سزاكانی سه‌ر وڵاته‌كه‌ی هه‌ڵبگیرێت.