وەزارەتی تەندروستی بانگەوازێك بڵاودەكاتەوە

30/03/2020

نەوا 
وەزارەتی تەندروستی بانگەوازێك ئاراستەی ئەو كەسانە دەكات كە لە نیوەی مانگی دوو هاتونەتەوە و كەرەنتین نەكراون، دڵنیایان دەكاتەوە تەنها بۆ پشكنینە.
وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند، دوابەدوای بانگەوازی پێشوومان، ئاگاداری ئەو هاووڵاتیانە دەكەینەوە كەوا پێشتر گەشتی دەرەوەی وڵاتیان كردووە 15-2  تا ئێستا جگە لەوانەی كەرەنتین كراون یان پشكنینیان بۆ كراوە بەزوترین كات و بەپەلە پەیوەندی بە هێڵی گەرم ژمارە ١٢٢ یان سەنتەرەكانی كۆرۆنا بكەن بۆ پشكنینی تاقیگەیی.
دڵنیاتان دەكەینەوە تەنها بۆ پشكنین و بەرژەوەندی خۆتان و كەسوكارتانە بەپێچەوانەوە هەر هاووڵاتیەكی گەڕاوە لە دەرەوەی وڵات لە ماوەی دیاریكراودا پشكنینی تاقیگەی نەبێت رێكاری یاسایی بەرامبەر وەردەگیرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group