نه‌وا
ژماره‌ی توشبوانی كۆرۆنا له ته‌واوی جیهاندا 800 هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاند.
به‌پێی ئاماره‌كانی ماڵپه‌ڕی (worldometers) تایبه‌ت به ئامار و داتاكان، كه به‌رده‌وام ژماره‌ی قوربانییانی كۆرۆنا بڵاو و نوێده‌كاته‌وه، ژماره‌ی توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له ته‌واوی جیهاندا 800 هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاندووه، كه ئه‌مریكا له پله‌ی یه‌كه‌می وڵاتاندایه له‌ڕووی توشبوون به ڤایرۆسه‌كه.
هه‌روه‌ها نزیكه‌ی 39 هه‌زار كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، كه ئیتاڵیا به زیاتر له 11 هه‌زار و 500 گیانله‌ده‌ستدان له‌پله‌ی یه‌كه‌مدا دێت، زیاتر له 170 هه‌زار توشبوش ڤایرۆسی كۆرۆنایان تێپه‌ڕاندووه، كه له‌و لایه‌نه‌وه چین له پله‌ی یه‌كه‌مدا دێت و له‌و وڵاته زیاتر له 76 هه‌زار كه‌س له كۆرۆنا چاكبوونه‌ته‌وه.