نه‌وا
گه‌وره‌ترین كۆمپانیای به‌رهه‌مهێنانی كۆندۆم له جیهان له باره‌ی گرانبوون و كه‌مبوونه‌وه‌ی ئه‌و به‌رهه‌مه‌ی هۆشداری ده‌دات.
به‌پێی هه‌واڵی بلۆمبێرگ كۆمپانیای كارێكس گه‌وره‌ترین به‌رهه‌مهێنه‌ری كۆندۆم له جیهان كه ناوه‌نده‌كه‌ی له مالیزیایه رایگه‌یاندووه، به هۆی كۆرۆناوه خستنه‌ڕووی كۆندۆم به‌رێژه‌ی 50% كه‌می كردووه.
راشیگه‌یاندووه، ئه‌وه‌ی له كۆگاكانیانداهه‌یه به‌شی دوو مانگی پێداویستی بازاڕه جیهانیه‌كان دابین ده‌كات.
كاراكێكس هه‌ینی رابردوو دوای یه‌ك هه‌فته له راگرتنی كاره‌كانی به نیوه‌ی ستافه‌كه‌یه‌وه ده‌ستی به كار كردوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه هێشتا زۆربه‌ی یه‌كه‌كانی سه‌ر به‌و كۆمپانیایه له چین و هیندستان كاره‌كانیان راگیراون.
هاوكات به هۆی ئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی حكومه‌ته‌كان داوایان له هاوڵاتیان كردووه له ماڵه‌كانیان بمێننه‌وه، خواست له‌سه‌ر كۆندۆمیش زیادی كردووه.
راگرتنی گه‌شته ئاسمانیه‌كانیش هۆكارێكی تره كه نه‌توانرێت كۆندۆم بگوازرێته‌وه و ئه‌مه‌ش له پاڵ دوو هۆكاره‌كه‌ی تر ده‌بێته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی كۆندۆم له بازاڕ.
جیا له‌وانه وه‌ك كۆمپانیای كاراكێكس باسی لێكردووه‌ن ده‌ستیان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه‌ی كارمه‌ندانیان نه‌بردووه، سه‌رباری ئه‌وه‌ی نیوه‌ی كاته‌كانی جاران كار ده‌كه‌ن، بۆیه به‌رهه‌مهێنانی كۆندۆم زیاتر له‌سه‌ریان ده‌كه‌وێت و له ئه‌نجامدا ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی زیاتری نرخه‌كه.
گۆ میه كیات به‌ڕێوبه‌ری ناوخۆیی كۆمپانیای كارێكس پێشبینی كردووه قه‌یرانی كۆندۆم له شوێنێكی وه‌ك ئه‌فریقا زیاتر له دوو هه‌فته و یه‌ك مانگ بخایه‌نێت و ره‌نگه چه‌ندین مانگ نه‌توانن پێداویستی ئه‌و كیشوه‌ره له كۆندۆم دابین بكه‌ن.