وەستانی پرێمەرلیگ ئەستێرە كۆرییەكەی تۆتنهام بەرەو سەربازی راپێچ دەكات

03/04/2020 وەرزش

نەوا
بەهۆی وەستانی یارییەكانی خولی نایابی تۆپی پێی ئینگلیزی "پرێمەرلیگ"، هیونگ مین سون یاریزانە كۆرییەكەی یانەی تۆتنهام گەڕاوەتەوە كۆریای باشور و خۆی لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ دەپارێزێت.
پێشتر هیونگ مین سون كێشەیەكی هەڵپەسێردراوی لە كۆریای باشور هەبوە، كە ئەویش تەواوكردنی خزمەتی سەربازیی زۆرەملێیە لە وڵاتەكەیدا، هەرچەندە بەهۆی بەدەستهێنانی میدالی زێڕی یارییەكانی ئاسیا لە 2018 چاوپۆشی لێكرا، بۆ ئەوەی ماوەی 21 مانگ لە خزمەتی سەربازیی ببەخشرێت، بەڵام ئێستا سونی تەمەن 27 ساڵ رەنگە پەیوەندی بە سوپای وڵاتەكەیەوە بكات و بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ تۆتنهام لە هاوئاهەنگیدا دەبێت بۆئەوەی ئەركەكەی جێبەجێبكات.
كۆتایی هەفتەی رابردو یانەی تۆتنهام رێی بە سۆن دا بەهۆكارێكی تایبەت بگەڕێتەوە بۆ وڵاتەكەی، هەرچەندە لە مانگی دووی رابردوەوە بەهۆی شكانی قۆڵیەوە لە یاریگاكان دوركەوتوەتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group