ئەمریكا بنكەیەكی تری سەربازی رادەستی هێزە عێراقیەكان كرد

04/04/2020 عێراق

نەوا
هێزەكانی ئەمریكا لە چوارچێوەی هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتی دژی داعش، پێگەكانی خۆی لە بنكەی ئاسمانیی حەبانیەیان لە پارێزگای ئەنبار رادەستی هێزە عێراقیەكان كرد.
لەو بارەیەوە سەرچاوەكانی هەواڵی عێراقی بڵاویكردوەتەوە، پرۆسەی رادەستكردنی بنكە سەربازیەكانی عێراق لەلایەن هێزەكانی ئەمریكا و بەردەوامە و رۆژی شەممە بنكەی ئاسمانیی حەبانیە لەلایەن هێزەكانی ئەمریكاوە بە تەواوەتی رادەستی هێزە عێراقیەكان كرا.
ئاماژە بەوەشدراوە، رادەستكردنەكە بە ئامادەبونی ژمارەیەك بەرپرسی سەربازیی عێراقی و ئەمریكی ئەنجامدراوە، رادەستكردنەكەش بەئامانجی كەمكردنەوەی بونی ئەمریكایە لە بنكە سەربازیەكانی عێراق.
ماوەی چەند هەفتەیەكە هێزەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش چەندین بنكە و بارەگای سەربازیان رادەستی هێزە عێراقیەكان كردوە، ئەوەش لەچوارچێوەی رێكەوتنێكی هەردولایە بەئامانجی كەمكردنەوەی بونی هێزە بیانیەكان لە بنكە سەربازیەكاندا، لەو چوارچێوەیەدا پێشتر بنكە سەربازییەكانی قائیم و گەیارە و كەی وەن رادەستكراون.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group