دادگای سلێمانی: زیاتر لە 500 راگیراو بە كەفالەت ئازاد كراون

04/04/2020

نەوا
سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بە لەبەرچاوگرتنی هەستیاری دۆخەكە و ڕەچاوكردنی جۆری تۆمەت و ماددە یاساییەكەی و بەپێی یاسا، دادوەرانی لێكۆڵینەوە زۆربەی تۆمەتبارانیان بە كەفالەت ئازاد كردووە.
سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی لە ڕێگەی خشتەیەكەوە ئاماری ڕاگیراوان (موقوفین) لە ماوەی نێوان 10-3-2020 تا 3-4-2020 بڵاودەكاتەوە، كە بە لەAبەرچاوگرتنی هەستیاری دۆخە گشتییەكە و ڕەچاوكردنی جۆری تۆمەت و ماددە یاساییەكەی و بەپێی یاسا، دادوەرانی لێكۆڵینەوە زۆربەی تۆمەتبارانیان بە كەفالەت ئازاد كردووە.
بەپێی ئەو بڕیارە 546 راگیراو بە كەفالەت ئازاد كراون و 46 كەس كەفالەتیان دابیننەكردووە و 290 راگیراوی تریش بڕیارەكە نایانگرێتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group