ژنە چالاكوانێكی دژبە حكومەت لە ناسڕیە كوژرا و دوو كوڕی برینداركران

05/04/2020 عێراق

نەوا
ژمارەیەك چەكدار هەڵیانكوتایەسەر ژنە چالاكوانێكی پارێزگای زیقار و دوای كوشتنی، دوو كوڕیشی برینداردەكەن و دواتر هەڵدێن.
سەرچاوەكانی هەواڵ بڵاویانكردوەتەوە، ژمارەیەك چەكداری نەناسراو لە شاری ناسڕیەی ناوەندی پارێزگای زیقار هەڵیانكوتاوەتەسەر ماڵی "مەلایە ئوم عەباس"، كە یەكێكە لە ژنە چالاكوانەكانی شاری ناسڕیە و لە خۆپیشاندانەكاندا بەردەوام خۆپیشاندەرانی هانداوە و هوتافی دژی دەسەڵاتدارانی كێشاوە.
بەپێی زانیاریەكان، ئەو چەكدارانە "مەلایە"یان كوشتوە و دوو كوڕیشیان برینداركردوە، دوای كردەوەكەشیان هەڵاتون بۆ شوێنێكی نادیار.
سەرەڕای ئەوەی خۆپیشاندانەكانی عیراق بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە لە سەرتاسەری عیراقدا وەستێنراون، بەڵام گروپە چەكداریەكان بەردەوامن لە كوشتنی چالاكوانانی خۆپیشاندانەكان.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group