نه‌وا
رۆژنامه‌نوسێك له‌شاری هه‌ولێر كه له‌سه‌ر پۆستێكی فه‌یسبوك ده‌ستگیركرابو، دوای 12 رۆژ مانه‌وه له‌زیندان به‌كه‌فاله‌ت ئازاد كرا.
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه دوای 12 رۆژ زیندانیكردنی، رۆژنامه‌نوس هێمن مامه‌ند به‌كه‌فاله‌ت ئازادكرا.
ئه‌وه له كاتێكدایه ژماره‌یه‌ك له رۆژنامه‌نوسان و چالاكوانان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه هه‌ڵمه‌تێكی ئیمزا كۆكردنه‌وه‌یان ده‌ستپێكرد و فشاریان كرد بۆ ئازاد كردنی ئه‌و رۆژنامه‌نووسه.