هاتوچۆی هەولێر: دەستكاریكردنی تابلۆی ئۆتۆمبێل سزای توندی لەسەرە

پێش 2 هەفتە

نەوا-
راگەیاندنی هاتوچۆی هەولێر دەڵێت، تیمەكانی هاتوچۆ دەستیان بەسەر ئۆتۆمبێلێكدا گرتوە كە تابلۆكەی ساختە كردوە.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاندوە، تیمەكانی هاتوچۆ هەستاون بە دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلێك كە تابلۆكەی ساختە كردوە، ئێستا لە گۆڕەپانی دەست بەسەرداگرتن راگیراوەو رێكاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر، ئاگاداری شوفێران دەكەین بەهیچ جۆرێك دەستكاری تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانیان نەكەن.
باس لەوەشكراوە، شوفێران ئاگادار دەكەین بەهیچ جۆرێك دەستكاری تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانیان نەكەن و تابلۆی ساختە بەكار نەهێنن، چونكە لەڕوی یاساوە ساختەكردنكردنی تابلۆ بە تاوان هەژمار دەكرێت و سزای توندی لەسەرەو هەروەها روبەڕوی دادگا دەكرێنەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group