نه‌وا
روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، ته‌نها له مانگی رابردودا 45 هاوڵاتی كورد له عه‌فرین له‌لایه‌ن گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به توركیاوه رفێندراون.
روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ له راپۆرتێكیدا له‌باره‌ی دۆخی عه‌فرین رایگه‌یاندووه، "ده‌یان پێشێلكاری مرۆیی، رفاندن، دزی و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ماڵی هاوڵاتیان له‌و شاره له‌لایه‌ن گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به حكومه‌تی توركیاوه ئه‌نجامدراون و هه‌ر له مانگی رابرودا نزیكه‌ی 45 هاوڵاتی مه‌ده‌نی له‌لایه‌ن ئه‌و گروپه چه‌كدارانه‌وه له ناوچه جیاجیاكانی عفرین رفێندراون، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌شێكیان دواتر به‌رامبه‌ر پاره ئازادكراون هێشتا زۆرینه‌یان به تۆمه‌تی لایه‌نگریان له هێزه كوردییه‌كان ده‌ستبه‌سه‌رن".
به‌پێی راپۆرته‌كه، له سه‌ره‌تای مانگی ئازاری ئه‌مساڵه‌وه توركیا گڵۆپی سه‌وزی بۆ گروپه چه‌كداره‌كانی هه‌ڵكردوه تا ماڵ و سامانی كوردانی ناوچه‌كه داگیربكه‌ن.
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، چه‌كدارانی ئه‌و گروپه خانووه‌كانی ئه‌و كوردانه ده‌فرۆشن كه له‌له‌شكركێشییه‌كه‌ی توركیادا بۆ سه‌ر عه‌فرین خانووه‌كانیان جێهێشتوه.
به گوێره‌ی ئاماره‌كانی روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ له ئه‌نجامی كۆنتڕۆڵكردنی عه‌فرین له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سوپای توركیاوه زیاتر له 350 هه‌زار كه‌س، كه دانیشتوی ره‌سه‌نی گوند و شارۆچكه‌كانی ئه‌و سنوره‌ن ئاواره‌بون.
پێشتریش رێكخراوه مرۆییه‌كان ئه‌نقه‌ره‌یان به ئه‌نجامدانی پاكتاوی ره‌گه‌زی و گۆڕینی دیمۆگرافی له عه‌فرین تۆمه‌تبار كردبوو.