نه‌وا
هێزه‌كانی گه‌ریلا له هه‌رێمی باگۆكی مێردین له‌دژی سوپای توركیا چالاكیان ئه‌نجامدا و له ئه‌نجامدا پێنج ئه‌ندامی هه‌واڵگری سه‌ربازی توركیا كوژران.
ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه له‌باره‌ی چالاكی گه‌ریلاكان له هه‌رێمی باگۆكی مێردین ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا هاتووه، "له چوارچێوه‌ی هه‌نگاوی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه رۆژی ٣ی نیسان له ناوچه‌ی ناڤسه‌را باگۆكی سه‌ر به هه‌رێمی باگۆكی مێردین له‌دژی سوپای توركیا و بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی چالاكی ئه‌نجامدرا، هێزه‌كانمان له سه‌نگه‌ر و په‌ناگاكانی دوژمنیانداو ده‌ستیان به‌سه‌ر ئۆتۆمبێڵی دوژمن‌دا گرت و هه‌ندێك به‌ڵگه و دۆكێمێنتیان به‌ده‌ستهێنا كه له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌دا بوون".
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، له ئه‌نجامی چالاكیه‌كه‌دا پێنج ئه‌ندامی هه‌وڵگری سه‌ربازی كوژران و دوای چالاكیه‌كه سوپای توركیا به چه‌كی قوڕس ناوچه‌كه‌ی تۆپباران كرد و سه‌ربازه بریندار و كوژراوه‌كانی به ئۆتۆمبێڵی زرێپۆش له هه‌رێمه‌كه دوورخسته‌وه.