نه‌وا
وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێم رایگه‌یاند، ده‌نگۆی رشتنی گازی ژه‌هراوی دووره له راستییه‌وه و ده‌شڵێت، ئه‌وانه‌ی سه‌رچاوه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌نگۆیه‌ن داوای یاساییان له‌سه‌ر تۆمارده‌كرێت.
سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستیی هه‌رێم له پرێس كۆنفرانسێكدا رایگه‌یاند، سه‌رجه‌م ئه‌و پڕوپاگه‌نده‌یه‌ی ده‌كرێت له‌باره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی گازێك، گوایا ئه‌و 48 كاتژمێره بۆ ئه‌و بابه‌ته ته‌رخانكراوه، ره‌تده‌كه‌ینه‌وه و ئه‌و ھه‌واڵه ھیچ بنه‌مایه‌كی نییه.
راشیگه‌یاند، "ئه‌وانه‌ی سه‌رچاوه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌نگۆ و پڕوپاگه‌ندانه‌ن ئه‌وا له رێگای داواكاری گشتی داوای یاساییان له‌سه‌ر تۆمار ده‌كرێت'".
پێشتر له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایاتییه‌كاندا ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوببوه‌وه كه له ماوه‌ی ئه‌و 48 كاتژمێره‌ی راگه‌یاندراوه گازی ژه‌هراوی له ناو هه‌رێمدا ده‌ڕێژرێت.