نه‌وا
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق رایگه‌یاند، 83 حاڵه‌تی تووشبوون به كۆرۆنا، پێنج حاڵه‌تی مردن و 20 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه له‌سه‌رتاسه‌ری وڵاته‌كه تۆمار كراون.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، 19 حاڵه‌ت له هه‌رێم، چوار له كه‌ركوك، 27 له به‌غدا، 10 له به‌سڕه، شه‌ش له نه‌جه‌ف، پێنج له دیاله، شه‌ش له موسه‌نا، چوار له كه‌ربه‌لا، یه‌ك له زیقار و یه‌ك له بابل ئه‌نجامی پشكنینه‌كانیان ئه‌رێنی بووه.
راشیگه‌یاندوه، یه‌ك تووشبوو له سلێمانی، دوو له به‌غدا، یه‌ك له نه‌جه‌ف و یه‌كێكی تر له دیاله گیانیان له‌ده‌ستداوه.
سه‌باره‌ت به‌و كه‌سانه‌شی چاكبوونه‌وه رایگه‌یاندووه، هه‌شتیان له كه‌ربه‌لان، پێنج له نه‌جه‌ف، دوو له به‌غدا، دوو له به‌سڕه، یه‌ك له دیاله، یه‌ك له موسنا و كه‌سێكیش له بابله.
به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق تا ئێستا 961 حاڵه‌تی تووشبوون له وڵاته‌كه تۆمار كراون، له‌و ژماره‌یه 61 كه‌سیان گیانیان له‌ده‌ستداوه و 279 كه‌سیش چاكبوونه‌وه.