نه‌وا
ته‌ندروستی هه‌ولێر رایگه‌یاند، دوو تووشبووی تری كۆرۆنا له‌و شاره چاكبوونه‌وه.
راشیگه‌یاندووه، كۆی ئه‌و تووشبوانه‌ی كۆرۆنا كه له هه‌ولێر چاكبوونه‌وه گه‌یشتوه‌ته 19 كه‌س.
تا ئێستا له كۆی 233 تووشبوو له هه‌رێمی كوردستان 87 كه‌س چاكبوونه‌وه.
ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه
ڕاگه‌یه‌ندراوێك بۆ هاوڵاتیانی شاری هه‌ولێر
هاوڵاتیانی خۆشه‌ویستی شاری هه‌ولێر پێتان ڕاده‌گه‌یه‌نین كه (۲) نه‌خۆشی تووشبوو به ڤایرۆسی كۆڕۆنا COVID – 19 دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی به‌ته‌واوی چاكبوونه‌وه و باری ته‌ندروستیان ته‌واو جێگیر بۆته‌وه، وه پشكنینی تایبه‌تی یه‌ك له‌دوای یه‌كیان بۆ كرایه‌وه كه نێگه‌تیڤ بوون و بڕیاردرا بنێردرێنه‌وه ماڵه‌وه.
كۆی گشتی چابووه‌كان گه‌یشته ۱۹ كه‌س.
سوپاسی پابه‌ندبوونتان ده‌كه‌ین بۆ ڕێنماییه خۆپارێزییه‌كان، جێبه‌جێكردنی ڕێنماییه‌كان زامنی زاڵبوونمانه به‌سه‌ر ئه‌م په‌تا جیهانیه.
زۆر سوپاسی ماندووبوونی ته‌واوی پزیشكان و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و ته‌واوی هێزه‌كانی ناوخۆ ده‌كه‌ین كه پارێزگاری له ته‌ندروستی هاوڵاتیان ده‌كه‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر
٥ی نیسانی ۲٠۲٠