نه‌وا
باخچه‌ی ئاژه‌ڵانی برۆنكس له نیویۆرك-ی ئه‌مریكا له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد پڵنگێكی باخچه‌كه توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه و له كه‌سێكه‌وه بۆی گواستراوه‌ته‌وه، كه له‌و باخچه‌یه كار ده‌كات، به‌ڵام ته‌ندروستی جێگیره.
باخچه‌ی ئاژه‌ڵانی برۆنكس له نیویۆرك راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و ئاشكرایكردووه، پڵنگێكیان، كه ناوی "نادیه"یه و ته‌مه‌نی 4 ساڵه، توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه و له كه‌سێكه‌وه توشبوه، كه له‌و باخچه‌یه كار ده‌كات، به‌ڵام ته‌ندروستی جێگیره.
باخچه‌كه ئاشكراشیكردووه، جگه له‌و پڵنگه، سێ پڵنگ و سێ شێری دیكه كۆكه‌ی وشكیان تێدا ده‌ركه‌وتووه، به‌ڵام چاوه‌ڕوان ده‌كرێت باش ببنه‌وه.
پێشتر حاڵه‌تی گواستنه‌وه‌ی كۆرۆنا بۆ سه‌گ له‌ئارادا بووه و له هۆنگ كۆنگ كه‌سێك ڤایرۆسه‌كه‌ی بۆ سه‌گه‌كه‌ی گواستبۆوه، به‌ڵام ئه‌مه یه‌كه‌مجاره توشبونی پڵنگ رابگه‌یه‌ندرێت.