نه‌وا
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكدا سوپاسی دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات. له‌باره‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان، كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و راگه‌یاندنكارانیش ده‌ڵێت "شانازیتان پێوه ده‌كه‌ین".
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكدا ده‌ڵێت "سوپاسی هاووڵاتیان و دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌م بۆ مانه‌وه‌یان له ماڵه‌وه و پابه‌ندبونیان به رێمناییه‌كانه‌وه".
هه‌روه‌ك سوپاسی تایبه‌ت بۆ كارمه‌ندانی ته‌ندروستی، پێشمه‌رگه، كارمه‌ندانی فڕۆكه‌خانه، ده‌روازه سنورییه‌كان، ده‌زگا ئه‌منییه‌كان و راگه‌یاندن و گشت ئه‌و قاره‌مانانه‌ی كۆڵ ناده‌ن بۆ پاراستنی كوردستان له ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌نێرێت و ده‌شڵێت "شانازیتان پێوه‌ده‌كه‌ین".