سێنتكۆم: دەرچەیەكی دەریاییمان بۆ غەزە كردۆتەوە

16/05/2024 جیهان

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەكانی ئەمریكا (سێنتكۆم) راگەیاند، دەرچەیەكی دەریاییان لە كەناراوەكانی غەزە كردۆتەوە.
فەرماندەیی ناوەندیی هێزەكانی ئەمریكا لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە، كارمەندانی سەر بە فەرماندەیی ناوەندی ئەمریكا كە پاڵپشتی لە ئەركی مرۆیی دەكەن بۆ گەیاندنی یارمەتی مرۆیی زیاتر بۆ فەڵەستینییەكان لە غەزە، دەرچەیەكی دەریاییان لە كەناراوەكانی غەزە كردۆتەوە.
راشیگەیاندوە، لە رۆژانی داهاتودا لەو دەرچە دەریاییەی كە لە كەناراوەكانی غەزە دانراوە هاوكارییە مرۆییەكانی نەتەوە یەكگرتوەكان لەڕێگای بارهەڵگرەكانەوە دەگەیەنرێنە خەڵكی مەدەنی لە كەرتی غەزە، تائێستاش هێزەكانی ئەمریكا نەچونەتە ناو غەزەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group