لە هەرێمی كوردستان نەخۆشخانەیەكی تایبەت بەو ژنانە دەكرێتەوە كە نەخۆشی دەرونی درێژخایەنیان هەیە.
كوێستان محەمەد وەزیری كاروكاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێم لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، نەخۆشخانەكە بەبەهای 95 ملیار دینار لەسەر بودجەی حكومەتی هەرێم دروستكراوەو سەرجەم پێداویستییەكانی بۆ دابینكراوە.
وتیشی، نەخۆشخانەكە كارمەندی پێویستی بۆ دابینكراوەو راهێنانیان پێكراوە بۆئەوەی چۆن مامەڵە لەگەڵ بەخشراوێكدا بكەن، بڕیارە لە مانگی داهاتو نەخۆشخانەیەكی هاوشێوە لەشاری هەولێر بكرێتەوەو بۆ هەمان مەبەست لە دهۆكیش كاردەكەن.