هەرێمی كوردستان سوپاسی نێردە دیپلۆماتییەكان دەكات

16/05/2024

لە سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان كۆبونەوەیەكی فراوان لەگەڵ كونسوڵ و نوێنەرانی نێردە دیپلۆماسییەكان لە هەرێمی كوردستان ئەنجامدرا.
بەگوێرەی راگەیەنراوێكی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، فەوزی هەریری سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، بە ئامادەبونی ژمارەیەك لە راوێژكارانی سەرۆكایەتی، كۆبونەوەیەكی فراوانی لەگەڵ كونسوڵ و نوێنەرانی نێردە دیپلۆماسییەكان لە هەرێمی كوردستان ئەنجامداوە.
راشگەیەنراوە كە لە كۆبونەوەكەدا فەوزی هەریری دوا پێشهات و پەرەسەندنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان، هەوڵەكانی نێچیرڤان بارزانی بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی هەولێر –بەغداو سازدان و سەرخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و چەند بابەتێكی دیكەی جێ بایەخ بۆ ئامادەبوان رونكردۆتەوەو پاشان وەڵامی پرسیار و سەرنجەكانی داونەتەوە.
ئاماژەشكراوە، تەوەرێكی دیكەی كۆبونەوەكە ستایشی هاوكاری و هەماهەنگی نێردە دیپلۆماتییەكان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی هەرێمی كوردستاندا بوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group