نه‌وا
لێكۆڵینه‌وه‌ى نوێى ئه‌ڵمانى ئاشكرایده‌كات، ڤایرۆسى كۆرۆنا له‌سه‌ر هیچ ته‌نێك به زیندویى بونى نییه و كه‌س به ده‌ستدان له ته‌نه‌كان توشنابێت، زۆرینه‌ى توشبوانیش راسته‌وخۆ له توشبوى دیكه‌وه وه‌ریانگرتوه.
هێندریك شتریك زاناى جیهانى ڤایرۆسه‌كان له "هاینسبێرگ"ى ئه‌ڵمانیا و تیمه‌كه‌ى له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى نوێ‌دا بڵاویانكردوه‌ته‌وه، زۆر به وردى لێكۆڵینه‌وه له‌ناو ماڵ و شوقه و كه‌لوپه‌ل و پێداویستییه‌كانى نه‌خۆشانى شاره‌كه كراوه، ده‌ركه‌وتوه په‌تاكه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له رێگه‌ى ده‌ستبردن بۆ ته‌نه‌كان بڵاونابێته‌وه، له‌سه‌ر هیچ ته‌نێك ڤایرۆسى كۆرۆنا به زیندویى نییه و ته‌نها ڤایرۆسى مردوو هه‌یه.
لاى خۆیشیه‌وه ئه‌لێكسانده‌ر لۆكاشیڤ به‌ڕێوه‌به‌رى په‌یمانگاى "مارسینۆڤ سیشینۆڤسكى" تایبه‌ت به زانستى مشه‌خۆره‌كان ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، ئه‌وه دۆزینه‌وه‌یه‌كى زۆر گرنگه له زانستى په‌تاكاندا و هیچ هۆكارێك نییه متمانه‌مان به‌و تیمه نه‌بێت، كه لێكۆڵینه‌وه‌كه‌یان كردوه، چونكه زۆر شاره‌زا و به توانان.
تیمه‌كه ئه‌وه‌یان رونكردوه‌ته‌وه، به هیچ جۆرێك هیچ ڤایرۆسێكى كۆرۆناى زیندوو نه‌دۆزراوه‌ته‌وه نه له‌سه‌ر دهسكى ده‌رگا نه له ته‌والێت و سه‌ر تهنهكانى تریش ته‌نانه‌ت له‌و ماڵانه‌ی هه‌موو ئه‌ندامانى خێزانه‌كه توشبوى ڤایرۆسى كۆرۆنا بون هیچ ڤایرۆسێكى زیندوو نه‌دۆزراوه‌ته‌وه، به‌ڵكو زۆرینه‌ى توشبوانى جیهان راسته‌وخۆ له كه‌سانى دیكه‌وه توشبون، بۆیه ئه‌سته‌مه كه‌سێك له سه‌رتاشخانه و ماركێته‌كان و دوكانه‌كاندا توش ببن به‌هۆى ده‌ستدان له كاڵا و ته‌نه‌كانه‌وه.
لێكۆڵینه‌وه‌كه ته‌ئكیدیشى له‌سه‌ر ئه‌وه كردوه‌ته‌وه، ئه‌وه واتاى ئه‌وه نییه بوه‌ستین له ده‌ست شوشتن و پاككردنه‌وه، چونكه هاوكارن بۆ رێگه‌گرتن له هه‌ندێك رێگه‌ى گواستنه‌وه‌ى ڤایرۆس و چه‌ندین نه‌خۆشى تر.
ئه‌و پزیشكه ته‌ئكیدیشده‌كاته‌وه، پێویسته له یه‌كترى دوربكه‌وینه‌وه و نزیكى یه‌كتر نه‌بینه‌وه، چونكه سه‌ره‌كیترین رێگه‌یه بۆ بڵاوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسه‌كه و له مه‌تر و نیوێكدا ده‌گوازرێته‌وه.
سەرچاوەی هەواڵەكە لە ماڵپەڕی Deutschlandfunk ئەڵمانی
سەرچاوەی هەواڵەكە لە ماڵپەڕی dailymail ى بەریتانی