رێكخراوی نێودەوڵەتی كار: ملیۆنان كرێكار بە هۆی كۆرۆناوە كێشەی بژێویان هەیە

08/04/2020 جیهان

نەوا
رێكخراوی نێودەوڵەتی كار ئاماژەی بەوەدەكات بە هۆی رێكارەكانی خۆپارێزی لە بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا و راگرتنی هاتوچۆ زەبری گەورە بەر كرێكاران دەكەوێت و بە ملیۆنان كەس پیشەكانیان لەدەستدەدەن.
بەپێی خەمڵاندنەكانی ئەو رێكخراوە، لە سێ مانگی دووەمی ئەمساڵ 195 ملیۆن كرێكار هەلی كاركردن لەدەستدەدەن.
رونیشیكردۆتەوە، چوار لەسەر پێنجی كرێكارانی جیهان بە هۆی بڵاوبوونەوەی كۆرۆناوە كارەكانیان لەدەستدەدەن یان زیانی زۆریان بەردەكەوێت.
ئەو رێكخراوە كە سەر بە نەتەوەیەكگرتوەكانە پشتگیری لە هەنگاوەكانی حكومەتەكان كردووە بۆ پاڵپشتی لە كرێكاران و داوای لێكردوون پەیوەندی نێوان كرێكاران و كارەكانیان رابگرن و بە تەواوەتی دایاننەبڕن لە سەرچاوەی بژێویان، بۆ ئەوەی ژمارەیەكی كەمتر بە رێژەی بێكاران زیاد ببێت.
گای رایدر بەڕێوەبەری گشتی رێكخراوی نێودەوڵەتی كار لە پرێس كۆنفرانسێكدا رایگەیاندووە، ئەو كرێكارانەی لەسەر كرێی رۆژانە دەژین و 61% ی هێزی كاری جیهان پێكدەهێنن، ژمارەیان دوو ملیار كەسە و لە ئەگەری لەدەستدانی یەكجارەكی كارەكانیان، تەنانەت بۆ بژێوی خۆیان و بنەماڵەكانیان و دابینكردنی خۆراك پێویستیان بە هاوكاری دارایی دەبێت.
باسی لەوەشكردووە، ئەمانە كەسانێك كە بە گشتی بێ بەشن لەو پاڵپشتیە كۆمەڵایەتیانەی لە پیشە فەرمیەمان دەكرێت.
رونیشیكردۆتەوە، بە هۆی راگرتنی دەوام و كار لە هیندستان ملیۆنان كرێكاری بیانی لە دۆخێكی ناهەموار و دژواردان.
جەختیشی كردەوە، كە ناكرێت داوا لە خەڵك بكرێت كارەكانی رابگرێت و لە ماڵ بمێنێتەوە و هیچ سەرچاوەیەكی داهاتی بۆ دابینكردنی بژێوی بۆ دیاری نەكریچت.

گای رایدر چەند هەنگاوێكی وەك بێكاری كاتی و هێشتنەوەی هەندێك لە كاتژمێرەكانی كاركردنی بۆ كرێكاران بە سودمەند زانیوە، بۆ ئەوەی كرێكارەكان بە تەواوەتی بێكار نەبن.
بە گوێرەی راپۆرتی رێكخراوی نێودەوڵەتی كار چوار كەرت و سێكتەری لە جیهان زیانێكی زۆریان بەركەوتووە، كە بریتین لە گەشتیاری، خۆراك، خزمەتگوزاری بازرگانی و كاروباری كارگێڕی.



شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group