بەرەی توركمانی: هیواخوازین راسپاردنی مستەفا كازمی راستەقینە بێت

09/04/2020 عێراق

نەوا
ئەرشەد ساڵحی سەرۆكی بەرەی توركمانی هیواخوازە راسپاردنی مستەفا كازمی سەرۆكی دەزگای هەواڵگری بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عیراق راستەقینە بێت و تەنها كات كوشتن نەبێت بۆئەوەی حكومەتەكەی عادل عەبدولمەهدی بەردەوام بێت.
ساڵحی لە ئەكاونتی خۆی لە تویتەر بڵاویكردوەتەوە، زۆر شورەییە ماوەی شەش مانگە لایەنە سیاسییەكان نەیانتوانیوە حكومەتی داهاتوو پێكبهێنن، حكومەتێك، كە بتوانێت شەڕی دژی گەندەڵی و دارایی و دژی داعش بكات و توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا چارەسەربكات.
سەرۆكی بەرەی توركمانی دەشڵێت "هیوادارین راسپاردنی مستەفا كازمی سەرۆكی دەزگای هەواڵگریی عیراق بۆ پێكهێنانی حكومەتی داهاتوو راستەقینە بێت و لەپێناو بەردەوامبونی حكومەتەكەی عادل عەبدولمەهدی نەبێت".


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group