نه‌وا
قائیمقامی هه‌ولێر ده‌ڵێت: "پێشبینی ده‌كه‌م ئه‌مجاره‌ش قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ له‌هه‌رێمی كوردستان درێژبكرێته‌وه، هه‌ر به‌بڕوای خۆم وه‌ك قائیمقام پێم باشه حكومه‌ت بۆ دو هه‌فته‌ی دیكه قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ درێژبكاته‌وه".
نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید به ده‌نگی ئه‌مریكای رایگه‌یاندووه، رۆژانه تێستێكی زۆر ده‌كرێت له‌شاری هه‌ولێر بۆ ئه‌وانه‌ی كه به‌ركه‌وته‌ی نه‌خۆشیه‌كانی پێشوترن یاخود ئه‌وانه‌ی گومانیان لێ ده‌كرێت و ئه‌وانه‌ی گه‌ڕاونه‌ته‌وه كوردستان جگه له‌وه‌ش هێڵی گه‌رمی 122ی ته‌ندروستی 24 كاتژمێر له‌كاردایه، له‌هه‌ر ناوچه‌یه‌كی هه‌ولێر په‌یوه‌ندی به‌و هێڵه‌وه بكرێت ده‌چن به‌ده‌نگیانه‌وه. ئه‌وه‌شی وت: "ئێستاش دۆخی شاری هه‌ولێر له‌ڕووی ته‌ندروستیه‌وه له‌ژێر كۆنتڕۆڵ دایه".
قایمقامی هه‌ولێر له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری درێژكردنه‌وه‌ی بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ، ده‌ڵێت: "ئێمه له ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر رۆژانه كۆبوونه‌وه‌ی خۆمان ئه‌نجامده‌ده‌ین وه به‌دڵنیایشه‌وه پێش كۆتایی هاتنی واده‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ كۆبوونه‌وه‌ی خۆمان ئه‌نجام ده‌ده‌ین و راو پێشنیار و سه‌رنجی خۆمان به‌رز ده‌كه‌ینه‌وه بۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆ و له هه‌موو ژووره‌كانی ئۆپه‌راسیۆنیش پێشنیاره‌كانیان وه‌رده‌گیرێن له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه دوای پێداچوونه‌وه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا یاخود لیژنه‌ی وه‌زاریه‌وه، ئه‌وان بڕیاری لێده‌ده‌ن كه درێژ بكرێته‌وه یان نا ئه‌ویش به‌ڕاوێژ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی".
قایمقامی هه‌ولێر پێشبینیش ده‌كات رۆژی هه‌ینی حكومه‌ت بڕیاری درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ بدات، له‌و ڕووه‌وه ده‌ڵێت: "پێشبینی ده‌كه‌م كه قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ درێژبكرێته‌وه، به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌موو بڕیار و رێوشوێنه دروستانه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم نه‌بوایه، ئێستا له قۆناغێكی یه‌كجار مه‌ترسیداردا ده‌بووین و هه‌زاره‌ها توشبوی ڤایرۆسی كۆرۆنامان ده‌بو".
نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید له‌كۆتاییدا ئه‌وه‌ی وتووه: "پێم باشه تاكو دوو هه‌فته‌ی تر قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ درێژ بكرێته‌وه، خه‌ڵك كاروباری هه‌یه و فه‌رمانگه‌كانیش ده‌بێت به‌كار بكه‌ونه‌وه، داهاتی حكومه‌ت زۆر كه‌می كردووه و نزیك بۆته‌وه له سفر، له‌به‌رئه‌وه ناكرێ ژیان به ته‌واوه‌تی بوه‌ستێ بۆماوه‌یه‌كی درێژ".