وەزارەتی تەندروستیی هەرێم: لەئێستادا تەنها هەزار و 300 هاووڵاتی لە كەرەنتیندا ماونەتەوە

10/04/2020

نەوا
وەزارەتی تەندروستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەم راگەیەندراوەی بڵاوكردەوە:
راگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی 
ژمارە (46)
سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی كوردستان، رێككارەكان بەردەوامن بەمشێوەیە:
1.كەرەنتین
ژمارەی هاووڵاتیان لە كەرەنتینەكان (6831) هاووڵاتی بوون لە (34) شوێنی جیاواز، لەئێستادا تەنها (1300) هاووڵاتی لە كەرەنتیندا ماونەتەوە (754) لە هەولێر، (51) لە سلێمانی، (408) لە دهۆك، (48) لە هەڵەبجە، (9) لە گەرمیان، (22) لە راپەڕین، (8) كۆیە و (5531) هاووڵاتی لە كەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوە ناو خانەوادەكانیان دوای تەواوبوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ كەرەنتینكردنی ژمارەیەكی تری كەرەنتینكراو لە 24 كاتژمێری رابردوو، كە كۆی گشتی بریتیبوو (12) هاووڵاتی.
2.پشكنین: 
لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوو (1239) پشكنین ئەنجامدراوە، (814) هەولێر، (184) سلێمانی، (241) دهۆك.
دەرەنجام (13) تووشبووی نوێ تۆماركراوە بەمشێوەیەی خوارەوە:-
•پارێزگای هەولێر (9) پۆزەتیڤ، (5) ئافرەت تەمەنیان (42)، (36)، (26)، (17)، (13) ساڵ و (3) پیاو تەمەنیان (50)، (42)، (35) ساڵ و منداڵێك تەمەن (9) ساڵ كە دانیشتووی گەڕەكەكانی (شێخ ئەحمەد، مامۆستایان، گوندی كۆری)، هەموویان بەركەوتەی توشبوانی پێشون، حەوت لەوان بەركەوتەی توشبوانی پرسەكانی ماتەمینی گەڕەكی كارێزانن.
•پارێزگای سلێمانی (4) پۆزەتیڤ، (3) پیاو تەمەنیان (24)، (22)، (18) ساڵ و ئافرەتێك تەمەن (43) ساڵ كە دانیشتوی قەزای چەمچەماڵن و بەركەوتوی توشبوانی پێشوون.
3.ئاماری گشتی
كۆی گشتی توشبوان بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی كوردستان گەیشتە (324) توشبو، لەنێویاندا (3) مردن هەیە و (134) نەخۆش چاكبونەتەوە، ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێریی پزیشكیدان.
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەكانی پزیشكی كە لە كاردان جارێكی تر تكا دەكەین هاووڵاتیان بە هیچ شێوەیەك نەیەنە دەرەوە لە ماڵەكانیان وە پابەندبن بە ڕێنماییەكانی تەندروستی، وە لەكاتی پێویستدا پەیوەندی بكەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (122). 
 وەزارەتی تەندروستی               
حكومەتی هەرێمی كوردستان
10 نیسان 2020


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group