نه‌وا
فه‌ریق روكن سه‌عد حه‌ربیه فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی كه‌ركوك رایگه‌یاند، تۆمه‌تبارانی ده‌ستدرێژیكردنه‌سه‌ر ئافره‌ته خاوه‌ن پێداویستییه‌كه‌ی پردێ ده‌ستگیركراون و تاوانه‌كه‌ش هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به پرسی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه نییه، به‌ڵكو تاوانكارییه.
فه‌ریق روكن سه‌عد حربیه له پرێس كۆنفرانسێكدا له كه‌ركوك رایگه‌یاند، دوو هه‌فته پێش ئێستا تاوانێكى ده‌ستدرێژى سێكسى بۆسه‌ر هاووڵاتییه‌كى ژن له پردێ رویداوه و دوو رۆژ پێش ئێستاش ڤیدیۆى تاوانه‌كه بڵاوكراوه‌ته‌وه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، ئه‌و كه‌یسه رێچكه‌یه‌كى خراپى گرته‌به‌ر و زۆر له‌خۆى زیاتر گه‌وره كراوه، ئه‌وه كرده‌وه‌یه‌كى تاوانكاریه و هیچ په‌یوه‌ندى به نه‌ته‌وه‌ییه‌وه نییه، ژنه‌كه بارى ده‌رونى ته‌واو نییه و مێرده‌كه‌ى خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ته، ئه‌وه‌ى تاوانه‌كه‌ى كردوه ئه‌ندامى پۆلیسى فیدراڵییه و ده‌ستگیركراوه، ئه‌وانه‌شى له‌گه‌ڵیدا تێوه‌گلاون ده‌ستگیركراون و راده‌ستى دادگا كراون.
فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی كه‌ركوك ئه‌وه‌شى رونكردوه‌ته‌وه، لیژنه بۆ به‌دواداچونى كه‌یسه‌كه پێكهێنراوه و مێردى ژنه‌كه سكاڵاى له‌سه‌ر تۆمه‌تبار تۆماركردوه، وروژاندنى ئه‌وه‌ى تاوانلێكراوه كورده و تۆمه‌تباران توركمانن، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌ده‌م ئه‌و قسه‌و باسانه‌وه ناچن، تاوانه‌كه په‌یوه‌ندى به شه‌ره‌فه‌وه هه‌یه و شایه‌نى ئه‌وه نه‌بوو به‌و شێوه فراوانه ته‌شهیر بكرێت.