نه‌وا-سه‌عید عه‌بدوڵڵا-هه‌ولێر
وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مرۆ 16ی نیسانی 2020 به ره‌زامه‌ندی حكومه‌تی عیراقی بۆ هه‌ریه‌ك له پارێزگاكانی هه‌ولێر، سلێمانی و دهۆك یه‌ك ملیار دینار هاتووه و 500 ملیۆن دیناریش بۆ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم خه‌رج كراوه.
دكتۆر سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێم له پرێس كۆنفرانسێكدا رایگه‌یاند، له 23-1-2020ه‌وه ده‌ست به‌ڕیكاره‌كانی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا كراوه ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر كۆنترۆڵكردنی هه‌بووه له هه‌رێمی كوردستان به‌ڵام له ئێستادا هێشتا مه‌ترسییه‌كانی به‌رده‌وامه‌و رۆژانه حاڵه‌تی تازه‌ی توشبون به‌و ڤایرۆسه تۆمار ده‌كرێت.
وه‌زیری ته‌ندروستی وتیشی: "بڕێك هاوكاری له رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانییه‌وه گه‌یشتۆته كوردستان كه ئامێر و ده‌رمان له‌خۆی ده‌گرێت، هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمیش بودجه‌ی دیاریكراوه، باسی له‌وه‌شكرد، له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراقه‌وه بۆ هه‌ر پارێزگایه‌كی هه‌رێم یه‌ك ملیار دینار خه‌رجكراوه جگه له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه كه سێ ملیار دیناره‌و پێنج ملیۆنیش بۆ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه، به‌ڵام به فه‌رمانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌و پاره‌یه‌ی وه‌زاره‌ت كه بڕگه‌ی 500 ملیۆنه دابه‌شده‌كرێت به‌سه‌ر پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌و ئیداره‌كانی راپه‌رین و گه‌رمیان و ئه‌مڕۆش پاره‌كه گه‌یشتووه‌ته وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی".
له‌باره‌ی پشكنین و كه‌ره‌نتینی تازه‌ی گومانلێكراوانیش وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێم وتی: "رێنماییمان هه‌یه بۆئه‌وه‌ی دوای قۆناغی كۆتایی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ توشی رووداوێكی له‌ناكاوی توشبون نه‌بین. به‌پێی ئاماره‌كانیش 335 حاڵه‌تی توشبون تا ئه‌مرۆ 16-4-2020 تۆماكراوه كه ته‌نها له هه‌ولێر 169 حاڵه‌ت بووه و كۆی پشكنینیش 23 هه‌زار و 725 پشكنین ئه‌نجامدراوه و رۆژی 5ی نیسان زۆرترین توشبو تۆماركراوه كه 44 حاڵه‌ت بووه. ئه‌وه‌ش بۆمان ده‌رده‌خات كه قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ و كه‌ره‌نتین كردن كاریگه‌ری خۆی هه‌بووه".
دكتۆر سامان به‌رزنجی وتیشی: "توشبوه‌كانیش زیاتر ئه‌وانه‌ن كه به‌ركه‌وته‌كانن كه ژماره‌یان 260 كه‌س بووه و ئه‌وانی دیكه‌ش گه‌شتیار بوونه‌و تووشبوانیش زۆربه‌یان ئافره‌تی ماڵه‌وه‌ن و كارمه‌ندان و پزیشكانیش 12 حاڵه‌تیان تێدا تۆكاكراوه و 87%ی توشبوانیش حاڵه‌ته‌كانیان تیادا دیار نییه".