سەدر: ترامپ پرسی كۆرۆنای بە سیاسی كردووە

17/04/2020 عێراق

نەوا
سەرۆكی رەوتی سەدر، سەرۆكی ئەمریكا تۆمەتباردەكات بەوەی بابەتی ڤایرۆسی كۆرۆنای بە سیاسی كردووە و بۆ ركابەرایەتیی دژەكانی بەكاریدەهێنێت.
 موقتەدا سەدر سەرۆكی رەوتی لە توویتێكیدا رایگەیاند، دەزانن دۆناڵد ترامپ و ئیدارەكەی بازرگانی جەنگن و كۆمەڵكوژی دەكەن و گەلان دەترسێنن، هەروەها دەزانن یاری بە چارەنووسی گەلان دەكەن و هیچ گرنگیەك بە ڤایرۆسی كۆرۆنا نادەن، بابەتەكەیان وەك چەكێك لە دژی نەیارەكانیان بە سیاسی كردووە.
 موقتەداسەدر پێشیوایە ترامپ بێتوانایە لە ئیدارەدانی قەیرانی كۆرۆنا، بەو هۆیەوە دوای ئەوەی چینی بە بڵاوكردنەوەی كۆرۆنا تۆمەتبار كردووە، لە ئێستادا كەوتوەتە دژایەتی رێكخراوی تەندروستی جیهانی.
سەرۆكی رەوتی سەدر داوای لە رێكخراوی تەندروستی جیهانی كردووە،رۆڵی خۆی بگێڕێت و هاوئاهەنگی لەگەڵ ئەو وڵاتانە بكات كە چارەنووسی جیهانیان لە بازرگانی و قوماركردن بەلاوە گرینگترە.
 ئەمەش دوای ئەوە دێت كە لە رۆژانی رابردوودا ترامپ رایگەیاند، بە هۆی شێوازی مامەڵەكردنی نەگونجاوی رێكخراوی تەندروستی جیهانی لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كرۆنا، هاوكاریەكانی ئەمریكا بۆ ئەو رێكخراوەیە رادەگرێت.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group