نه‌وا-سه‌عید عه‌بدوڵڵا-هه‌ولێر
ئه‌مڕۆ 19-4-2020 دوكاندار و فرۆشیارانی شه‌قامی مه‌خمور له شاری هه‌ولێر گردبونه‌وه و داوای رێگه‌دان بۆ كردنه‌وه‌ی دوكانه‌كانیان ده‌كه‌ن، چونكه وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن؛ زیانى زۆریان كردوه و كرێى كۆگاشیان ده‌چێته سه‌ر و ته‌نانه‌ت حكومه‌تیش رسوماتی خۆی وه‌رده‌گرێ و لێیان خۆشنابێت.
به‌پێى زانیارییه‌كانى رادیۆ نه‌وا، له خۆپیشاندانه‌كه‌دا دوكانداران یاداشتێكیان بۆ پارێزگار و شاره‌وانی هه‌ولێر به‌رزكردۆته‌وه و تێیدا ده‌ڵێن؛ دوكانه‌كانیان ده‌كه‌نه‌وه، چونكه گرفتی داراییان به‌هۆی داخستنی دوكانه‌كانیان توشبوه‌و ئه‌وه‌شیان رونكردۆته‌وه، كه به‌شێكی زۆری كه‌ره‌سته‌كانیان كرێی مانگانه‌ی ده‌چێته‌سه‌ر، چونكه كۆگایان بۆ به‌كرێ گرتوه.
هه‌روه‌ها جه‌ختده‌كه‌نه‌وه، كه حكومه‌ت رسوماتی خۆی وه‌رده‌گرێت و لێیان خۆشنابێت، جگه‌له‌وه‌ش كۆمپانیاكانی كاركردن داوای كه‌ره‌سته ده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌هۆی داخستنی دوكانه‌كانیان، گرێبه‌سته‌كانیان هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه و له‌وێش ده‌بێت باجی ئه‌و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌یه بده‌ن.
به‌پێی ئه‌و یاداشته‌ی كاسبكارانی شه‌قامی مه‌خمور به‌رزیان كردوه‌ته‌وه، زۆرینه‌یان كه‌ره‌سته‌ی بیناسازی به بڕی زۆر و شێوه‌ی گرێبه‌ستی ئه‌ندازه‌یی ده‌فرۆشن، بۆیه زیانی زیاتر له 20 ملیۆن دۆلاریان به‌ركه‌وتوه، چونكه وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن؛ هه‌م گرێبه‌سته‌كانیان هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه هه‌م كاری پڕۆژه بچوكه‌كانیشیان وه‌ستاوه و له به‌رانبه‌ریشدا كرێی كۆگاو دوكان و كرێكارانیان له‌ئه‌ستۆیه.