نه‌وا
هاوسه‌رۆكانی هه‌ده‌په له نامه‌یه‌كدا داوایان له سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كرد كه گه‌مارۆی سه‌ر كامپی مه‌خمور هه‌ڵگرێت و مافی ژیانی په‌نابه‌رانی كه‌مپه‌كه بپارێزرێت.
په‌روین بۆڵدان و مدحه‌ت سانجه‌ر هاوسه‌رۆكانی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په)، له‌سه‌ر ئه‌و سه‌ر كامپی په‌نابه‌ری مه‌خمور، نامه‌یه‌كیان ئاراسته‌ی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كرد.
له نامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه له كامپی مه‌خمور كه هه‌زاران كوردی باكوری تێدا نیشته‌جێن، گه‌مارۆیه‌كی گه‌وره‌یان له‌سه‌ره و ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسیی زۆر بوونه‌ته‌وه.
راشیانگه‌یاندووه، دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا، خه‌ڵكی مه‌خمور ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌تر بوونه‌ته‌وه، بۆیه تكاده‌كه‌ین و هیواخوازین، سیاسه‌ت، گه‌مارۆ و گۆشه‌گیری سه‌ر مه‌خمور، پێداچوونه‌وه‌ی بۆ بكرێت و مافی بنه‌ره‌تی ژیانیان مسۆگه‌ر بكرێت.
له كۆتاییشدا هاوسه‌رۆكانی هه‌ده‌په راشیانگه‌یاندووه: پێگه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم پێگه‌یه‌كی گرنگه بۆ هه‌موو گه‌لی كورد، هیواخوازین هه‌وڵدانتان بۆ دروستكردنی ئاشتی و ئارامی نێوان كورد، له ئه‌مڕۆ به‌دواوه‌ش به‌رده‌وام بێت و كاریگه‌ریی گه‌وره له‌سه‌ر یه‌كێتی كورد و پێكهاته‌ی گه‌لانی ناوچه‌كه‌مان بكات.