جه‌نگ له‌ نێوان ئه‌مریكاو ئێران له‌ خاكی عیراقدا روده‌دات؟

19/04/2020

نه‌وا-كاروان مه‌حمود 
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له‌ په‌رله‌مانی عیراق به‌دوری ده‌زانێت له‌ ئێستادا مه‌ترسیی دروستبونی جه‌نگ هه‌بێت له‌ خاكی عیراق و ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت: "ئه‌مریكاو ئێران له‌ خه‌می روبه‌ڕبونه‌وه‌ی كۆرۆنادان".
ناسر یوسف ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له‌ په‌رله‌مانی عیراق به‌ رادیۆ نه‌وای راگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌م دۆخه‌ی له‌ جیهاندا هه‌یه‌ كرده‌ی سه‌ربازی و دروستبوونی جه‌نگ ئه‌گه‌رێكی لاوازه‌ به‌تایبه‌ت له‌ نێوان ئێران و ئه‌مریكا له‌ خاكی عیراق.
وتیشی: "له‌ ئێستادا ئێران دۆخه‌كه‌ی به‌جۆرێكه‌ له‌ خه‌می روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كۆرۆنایه‌و ئه‌مریكاش له‌م دۆخه‌ی ئێستادا كه‌ دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات ئامانجی كاری بازرگانییه‌و جگه‌ له‌وه‌ش ئه‌مریكاش به‌هه‌مان شێوه‌ی ئێران له‌ هه‌وڵی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كۆرۆنایه‌و له‌گه‌ڵ چین-یش له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ ناكۆكی زۆریان بۆ دروستبووه‌".
ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له‌ په‌رله‌مانی عیراق جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه‌، ئه‌و هۆكارانه‌ واده‌كه‌ن له‌م دۆخه‌دا رودانی جه‌نگ له‌ نێوان ئه‌مریكاو ئێران له‌ خاكی عیراق ئه‌گه‌رێكی لاوازو دوربێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group