وەزارەتی كشتوكاڵ 50 هەلی كار رادەگەیەنێت

19/04/2020

نەوا
وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو هەلی كاری لە پڕۆژەیەكی كشتوكاڵی لە پارێزگای سلێمانی بۆ دەرچوانی كۆلێژی كشتوكاڵ راگەیاند.
وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو رایگەیاند، وەك پێشتر بەڵێنیان دابو كە هەوڵدەدەن بۆ دۆزینەوەی هەلی كار بۆ دەرچوانی كشتوكاڵی و ڤێتێرنەری لە كۆلێژ، پەیمانگا و ئامادەییەكان."
ئاماژەی بەوەشكرد،كۆگاكانی گردەبۆر لە پارێزگای سلێمانی موڵكی وەزارەتیانە و بەكرێ داویانەتە كەرتی تایبەت، بەپێی ئەو گرێبەستەی لەنێوان وەزارەتیان و كۆمپانیای ئێرلی فیوچەرە، بەرهەمی جوتیاران لە كۆگاكان هەڵدەگرن و پێویستیشە دەرچوانی كشتوكاڵی و ڤێتێرنەری بخەنە سەركار، لەماوەی هەشت مانگدا (400) دەرچوی كۆلێژ، پەیمانگا و ئامادەیی كشتوكاڵی دەخرێتە سەركار، لەئێستادا قۆناغی یەكەم رادەگەیەنن بە رەخساندنی (50) هەلی كار بۆ دەرچوانی كۆلێژی كشتوكاڵی بۆ ئەوەی لە كۆگاكانی گردەبۆر بخرێنە سەركار."
باسی لەوەشكردووە،"داوا لە دەرچوانی كۆلێژی كشتوكاڵی بە هەمو بەشەكان لە سنوری پارێزگای سلێمانی دەكەین كە سیڤی خۆیان بۆ ئەم ئیمەیڵە بنێرن، بۆ هەر پرسیارێك پەیوەندی بكەن بەم ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە. لەڕێگەی ئەم راگەیاندراوە دڵنیایی دەدەینە دەرچوانی كۆلێژەكانی كشتوكاڵی و ڤێتێرنەری، كە هەوڵی بەردەوام دەدەین بۆ رەخساندنی هەلی كار لە پڕۆژەكانی كشتوكاڵی و ڤێتێرنەری، هەروەها لەچوارچێوەی هەمواری یاساكانیش هەوڵی زۆر باش دراوە، بۆیە لە داهاتودا لە پارێزگاكانی تریش لە هەلی كاری تر ئاگادارتان دەكەینەوە."

ئیمەیل [email protected]
ژمارە مۆبایلەكانی
07704472383
07501182383


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group