نه‌وا
عه‌لا چه‌لوب فه‌هد وته‌بێژى نوسینگه‌ى راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانى حكومه‌تی عیراق ئاشكرایكرد، حكومه‌ت چه‌ند پێشنیارێك بۆ گۆڕینى سیستمى موچه تاووتوێ ده‌كات و پاشه‌كه‌وتى ناچاریى موچه‌ش به رێژه‌ى 25% یه‌كێكه له ئه‌گه‌ره‌كان.
عه‌لا چه‌لوب له‌لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ى "سه‌باح"ى نیمچه‌فه‌رمى وتویه‌تی "لیژنه‌ى دارایى له‌گه‌ڵ شاره‌زایانى ئابورى له وه‌زاره‌تى دارایى له‌ئێستادا سه‌رقاڵى دیراسه‌كردنى چه‌ند پێشنیارێكن بۆ گۆڕینى سیستمى موچه، یه‌كێك له پێشنیاره‌كانیش، كه به‌شێوه‌یه‌كى نافه‌رمى ئاراسته‌كراوه، پاشه‌كه‌وتكردنی ناچاریی موچه‌ى سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانه به رێژه‌ى 25%، یاخود كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌رماڵه ناجێگیره‌كانى سه‌ر موچه‌یه".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه، سه‌رجه‌م بژارده‌كان لێكۆڵینه‌وه‌یان تێدا ده‌كرێت و حكومه‌ت باشترینیان هه‌ڵده‌بژێرێت، ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر حكومه‌تى نوێ به‌نده، كه ره‌شنوسى یاساكه پێشكه‌ش بكات و تێیدا پێشنیاره‌كان و چاره‌سه‌ره‌كانى تێدایه بۆ ئه‌و كێشه‌یه‌ى بودجه‌ى پێدا تێپه‌ڕده‌بێت، كه به‌ده‌ست كورتهێنانێكى گه‌وره‌وه ده‌ناڵێنێت، ئه‌وه‌ش سه‌ره‌ڕاى قه‌یرانى كۆرۆنا و دابه‌زینى نرخى نه‌وت.
هه‌روه‌ها وته‌بێژى نوسینگه‌ى راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانى حكومه‌تی عیراق باسى له‌وه‌كردوه، كورتهێنانى بودجه به 40 ملیار دۆلار مه‌زه‌نده ده‌كرێت، سه‌ره‌ڕاى پابه‌ندبونه‌كانى ده‌ره‌وه و قه‌رزى سه‌ر عیراق، كه به‌شێوه‌ى به‌ش به‌ش ده‌درێته‌وه.