نه‌وا
ئه‌میندارێتیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عیراق ره‌تیده‌كاته‌وه هیچ هه‌وڵێك بۆ ده‌ستكاری كردن و پاشه‌كه‌وتكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له ئارادا بێت.
له راگه‌ێیندراوێكدا ئه‌میندارێتیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عیراق ئه‌و لێدوانانه‌ی ره‌تكردۆته‌وه، كه باس له گۆڕانكارییكردن له سیسته‌می ئێستای مووچه یان پاشه‌كه‌وت یان كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌كه‌ن.
داواشی له ده‌زگاكانی راگه‌یاندن كردووه، ته‌نها پشت به راگه‌یه‌نراوه فه‌رمیه‌كانی ئه‌میندارێتی گشتیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ببه‌ستن، نه‌ك لێدوانی میدیایی.
پێشتر عه‌لا فه‌هد وته‌بێژی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌میندارێتیی گشتیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق به رۆژنامه‌ی سه‌باحی راگه‌یاندبوو، به‌هۆی دابه‌زینی به‌رچاوی نرخی نه‌وته‌وه لیژنه‌ی دارایی له‌گه‌ڵ شاره‌زایانی وه‌زاره‌تی دارایی ژماره‌یه‌ك پێشنیاز و چاره‌سه‌ر له‌باره‌ی گۆڕینی سیستمی مووچه‌وه تاوتوێ ده‌كات، له‌وانه كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی هه‌موو فه‌رمانبه‌ران به رێژه‌ی 25%، په‌نابردنه به‌ر پاشكه‌وتی ناچاری، كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌رماڵه ناجێگیره‌كان .