نه‌وا
بڕیاره رۆژی پێنج شه‌ممه ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له باره‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و كردنه‌وه‌ی مه‌رزه‌كانی پارێزگاكه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی ئه‌نجام بدات.
به‌پێی نووسراوێكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی، كه به واژۆی ئازاد محه‌مه‌د ئه‌مین، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌ن به ژماره (58) ده‌ركراوه، بڕیار دراوه ڕۆژی پێنج شه‌ممه له كاتژمێر 10ی به‌یانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی ئه‌نجام بدرێت.
وه‌ك له نووسراوه‌كه‌دا هاتووه كۆبوونه‌وه‌كه بۆ دوو ته‌وه‌ر ده‌بێت، كه بریتیه له مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و كردنه‌وه‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كان، كه تێیدا داوا له حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كرێت به 30 ڕۆژ جارێك مووچه بدات و ده‌روازه‌كانی (سه‌یرانبه‌ند و كێلێ و پشته و شوشمێ (ته‌وێڵه) بكاته‌وه.